پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى چاوی له خولى نایابى عێراقه
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى چاوی له خولى نایابى عێراقه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى پێشوو پشتى له خولى كوردستان كرد و رووى له خولى عێراقی كرد، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاى خولى پله یه‌كى عێراقی ده‌یه‌وێت هه‌نگاو به هه‌نگاو خۆی له خوله‌كه گه‌وره‌كه‌ى عێراق نزیك بكاته‌وه، تیپه‌كه‌ش بكه‌نه‌وه تیپه‌كه‌ى جارانى خولى نایابى عێراق، له‌م باره‌شه‌وه هه‌رێم كه‌لاری یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به‌رده‌وامین له ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ خولى پله یه‌كى عێراقى و به‌رده‌وامیشن له ئه‌نجادانى كێبركی بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته، ده‌مانه‌وێ ئه‌مساڵ بگه‌ینه خولى پله نایابى كوردستان، وه‌كو گرفتیش گوتى" هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه له رووى ئیدارى و هونه‌ریش، به‌ڵام چه‌ند یاریزانێكمان تووشى پێكان هاتوونه ئه‌وه بۆته گرفت، ئامانجمان روونه و سه‌رخستنى تیپه‌كه‌یه بۆ ریزى یانه گه‌وره‌كان له وه‌رزى نوێ خولى نایابى عێراقی، هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین كه‌وا ریزى ئه‌و یاریزانانه پڕ بكه‌ینه‌وه كه تووشى گرفت بووینه به هۆى پێكان دابڕاون، له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئاماده‌ین، له هه‌شت یارى رابردووش ئاستى باشمان پێشكه‌ش كردوه، هه‌رێم گوتیشى" هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی ئه‌وه‌مان تێدایه كه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وام بین له به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته، ئێستا یانه‌ى پێشمه‌رگه ته‌نیا بیرى له‌وه‌یه بگاته‌وه ریزى یانه گه‌وره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین له‌م یارییانه‌ى كه ماومانه، ئێمه‌ش هه‌موو هه‌ولێكمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی
