پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر چاوه‌ڕوانى ئه‌و قۆناغه ده‌كات
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر چاوه‌ڕوانى ئه‌و قۆناغه ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه ئاست و ئه‌نجامى وه‌كو پێویست نییه و له هه‌شت یارى رابردووی خوله‌كه ته‌نیا خاوه‌نى دوو سه‌ركه‌وتنه و ده خاڵى كۆكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر هێشتا له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ یارى بۆ یارى ئاست و ئه‌نجامى باشتر بكات، یانه‌كه چاوه‌ڕوانى ئه‌و چه‌ند یارییه‌ى ماوه ده‌كه‌ن له قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه رێكبخه‌نه‌وه، له‌م باره‌شه‌وه نیهاد عادل جێگری سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له ئێستادا چاوه‌رێ ده‌كه‌ین كه بزانین بۆ چه‌ند یاری داهاتوو یاخود ته‌واو بوونى قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌نجامان چۆن ده‌بێت، ئه‌و كات بزانین چ باش بێت بڕیار ده‌ده‌ین، به‌ڵام هه‌ندێك گۆڕانكاری ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان باش نه‌بێت، ده‌مانه‌وێ ئاستى یانه‌ى پێشمه‌رگه به‌رز بكه‌ینه‌وه بۆیه هه‌رچى له به‌ر ژه‌وه‌ندی تیپه‌كه بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه بچێته قۆناغی باشتر، یاریزانان و ده‌سته‌ى راهێنه‌رانیش هه‌موو هه‌ولێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه بگاته باشترین ئاست.
كارزان كانه‌بی
