بێن ئافڵك: لەبەر ئەم هۆكارانە لە جنێفەر گارنەر جیا بوومەوە

بێن ئافڵك: لەبەر ئەم هۆكارانە لە جنێفەر گارنەر جیا بوومەوە

ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود(بێن ئافڵك) لە نوێترین دەركەوتنیدا لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی چەند زانیارییەكی دەربارەی ژیانی تایبەتی خۆی خستەڕوو .

دوای ئەوەی بێن ئافڵك دەبێتە میوانی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی بەناوی (The Howard Stern Show) و لە ڕێی ئەم بەرنامەیەوە چەند زانیارییەك دەربارەی پەیوەندی خۆی و ئەستێرەی هۆڵیوود(جنێفەر گارنەر)ی هاوسەری پێشووی ئاشكرا كرد .

بێن ئافڵك: لەبەر ئەم هۆكارانە لە جنێفەر گارنەر جیا بوومەوە

لەم باریەوە بێن ئافڵك ئاماژەی پێدا كە ئەو لەگەڵ (جنێفەر گارنەر) هەستی بە ئارامی نەدەكردو بەو پەیوەندییە ئاسوودە نەبوو كە ئەمەش هۆكارێك بوو بۆ جیابوونەوەیان لە ساڵی 2018, هەروەها زیاتر گوتی كە بۆ دووركەوتنەوەی لەو پەیوەندییە چەندین جار پەنای دەبردە بەر بەكارهێنانی مادە كحولییەكان و خۆی لە واقعی ئەو پرۆسە خێزانییە وون دەكرد, لە ڕێی ئەم بەرنامەیەوە بێن ئافلك ئاماژەی پێدا كە ئالوودەبوونی بە مادە كحوولییەكان بە تاكە چارەسەر دەبینی و لەبەر منداڵەكانی نەیدەتوانی لە جنێفەر گانەر جیا ببێتەوە .

بەڵام دواجار بۆی دەركەوت كە خواردنەوەی مادە كحولییەكان ڕاستییەكان ناگۆڕێت و دەبێت چارەسەرییەك بدۆزێتەوە, بێن ئافڵك گوتی كە چەندین جار لەگەڵ (جنێفەر گارنەر)ی هاوسەری پێشووی هەوڵی چارەسەری كێشەكانیانداوە بەڵام سەركەوتوو نەبوون, چونكە ئەوان نەیاندەویست كە ئەم نموونەیەی خۆیان نیشان بدەن و منداڵەكانیان بەو جۆرە لە ژیانی هاوسەرگیری تێبگەن, بۆیە ناچاربوون كە لە یەكتر جیا ببنەوە .

دوای ئالوودەبوونی..سەبارەت بە چارەسەریی و وازهێنانی لە مادە كحولییەكان كە نزیكەی ساڵ و نیوێكی خایاند, بێن ئافڵك گوتی: چارەسەرییەكە بە جۆرێك نارەحەتی درووست دەكات كە وەك ئەوە بێت شتێك لە ناخدا بیەوێت جیاببێتەوە, هەروەها سەبارەت بە ئەنجامەكان و چاكبوونەوەی بێن ئافڵك سوپاسگوزاربوو گوتی: توانیم بگەمە خاڵێك پێش ئەوەی شتە گرنگەكان لە دەست بدەم كە ئەویش پیشەو سامانەكەم نەبوو بەڵكو پەیوەندیم بوو لەگەڵ منداڵەكانم, هەر كە بینیم ئەم حاڵەتەم كاریگەری بەسەریانەوە هەیە بڕیارمدا كە چارەسەری ئەم باردۆخەم بكەم .

سەبارەت بە قۆناغی جیابوونەوەی بێن بیری لەوە كردەوە كە گرنگتر و باشتر ئەوەیە كە كاری لەسەر بكات پەیوەندی نێوان خۆی و منداڵەكانییەتی دوای جیابوونەوە,هەروەها لە ئەستۆگرتن و بەخێوكردنیان بە شێوەیەكی هاوبەش دوای جیابوونەوەی لە جنێفەر گارنەر, لەم باریەوە ئاماژەی پێدا كە لەو سەردەمەدا ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەكان هەواڵەكانیان بە نادرووستی بڵاو دەكردەوە, هەروەها بێن ئافڵك گوتی كە جیابوونەوەكە بە بڕیارێكی هاوبەشی هەردووكیان ئەنجامدرا .

بێن ئافڵك: لەبەر ئەم هۆكارانە لە جنێفەر گارنەر جیا بوومەوە

شایەنی باسە.. دوای نزیكەی 20 ساڵ مانكی نیسانی ئەمساڵ هەر یەك لە بێن ئافلك و (جنێفەر لۆپێز)ی گۆرانیبڵژ و ئەستێرەی ئەمریكی دووبارە گەیشتنەوە بەیەك, گەڕانەوەی ئەم دوو ئەستێرەیە جیهانییە بۆلای یەكتر, لەدوای جیابوونەوەی جەیلۆ دێت لە (ئەلێكس رۆدريگز) دوای چوار ساڵ لە هاوسەرگیری,هەروەها جیابوونەوەی بێن ئافڵك لە (جنێفەر گارنەر) كە ماوەی هاوسەرگیرییەكەیان لە ساڵی 2005 تاوەكو 2018ی خایاند .

ئاسۆ كاكەیی

Top