فوتساڵى هه‌ڵبژارده‌ى كچانى سۆران تیپێكى سه‌ربه‌خۆن
فوتساڵى هه‌ڵبژارده‌ى كچانى سۆران تیپێكى سه‌ربه‌خۆن
تیپى فوتساڵى كچانى هه‌ڵبژارده‌ى سۆران یه‌كێك له‌و تیپانه‌ى كه له ساڵى 2017 وه‌كو تیپ دامه‌زراوه و پێشووتر سه‌ر به‌رێكخراوی وره بۆ په‌ره‌پێدانى لاوان و كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام له ئێستادا سه‌ر به‌هیچ دامه‌زراوه‌ییه‌ك نییه و بۆخۆیان وه‌رزشیی خۆیان به‌رده‌وامن له وه‌رزش، له‌م باره‌شه‌وه هه‌لاله فه‌یسه‌ل یاریده‌ده‌رى تیپى فوتساڵى هه‌ڵبژارده‌ى سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێمه تیپێكى سه‌ربه‌خۆین و ساڵى رابردووش بۆ یانه‌ى سنوور یاریمان كردوه له خولى پله یه‌كى كوردستان و تیپه‌كه‌شمان گه‌یانده خولى پله نایابى كوردستان، به‌ڵام ئه‌مساڵ به هۆى شێوازى گرێبه‌سته‌كانمان له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك رێكنه‌كه‌وتووین به تایبه‌تى یانه‌كانى ئیداره‌ى سۆران،گوتیشى" له‌ئێستادا تیپه‌كه‌مان به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانمان و چه‌ندین یاری دۆستانه‌مان ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یاریزانانى تیپه‌كه‌مان دانه‌به‌زێت، له باره‌ى گرفته‌كانیش هه‌لاله گوتى" گرفتمان زۆره هیچ شتێكمان نییه له تیپه‌كه، تیپێكى سه‌ربه‌خۆین و خاوه‌ن یاریزان و ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى خۆمانین، به‌ڵام هیچ هاوكارییه‌ك ناكرین و هیچ سپۆنسه‌رێكمان نییه له‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌وه‌ش كاره‌كانى ئێمه‌ى قورس كردوه، به‌ڵام ئێمه له‌به‌ر حه‌ز و ئاره‌زووی یاریزانه‌كانمان هه‌موو گرفته‌كانمان به‌لاوه ناوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م خانمه وه‌رزشكارانه به‌رده‌وام بن، پلانى داهاتووشمان ئه‌وه‌یه كارى گه‌وره‌تر بكه‌ین بۆ تیپه‌كه‌مان، وه تیپه‌كه‌مان به‌هێزتر بكه‌ین و گه‌وره‌تریش بكه‌ین. پێداویستیه‌كانیشمان له سه‌ر ئه‌ركى خۆمان دابینمان كردوه.
كارزان كانه‌بی
