لە شاری سلێمانی سیمینارێك بۆ دكتۆر فازڵ جاف سازكرا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 13/12/2021 لە شاری سلێمانی نووسەر و شانۆكار و ڕاهێنەر دكتۆر (فازڵ جاف) سیمینارێكی لە ژێر ناونیشانی (جەستەی پۆزەتیڤ و ئەندێشەی داهێنەرانە) ساز كرد .
ئەم سیمینارە كە بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ لە دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان سازكرا, ژمارەیەك هونەرمەند و شانۆكار و كەسایەتی تێیدا ئامادەبوون, هەروەها لەلایەن ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ دیاری ڕێزلێنان بە دكتۆر (فازڵ جاف) بەخشرا .
ئاسۆ كاكەیی
