گاگا خەڵاتی باشترین ئەكتەری لە فیلمی (House of Gucci) بەدەست هێنا
فەرمانگەی ڕەخنەگرانی سینەمای نیۆیۆرك ڕایگەیاند كە ئەستێرەی جیهانی (لەیدی گاگا) ناوی لە چوارچێوەی براوەكانی خەڵاتەكانی ئەم ساڵدا دەبێت، ئەوەش دوای درەوشانەوەی لە سینەمای (ژاپۆنی، ئیتاڵی ڕۆژئاوایی) و بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی هەڵسەنگاندن لە فیلمی (House of Gucci) دێت.
فیلمی (House of Gucci) لە دەرهێنانی ڕیدلی سكۆت و بەرهەمێكی ئەمریكییە، باس لە خانەوادەی جۆتشی دەكات كە بە ئیمپراتۆرییەتی جلوبەرگی ئیتاڵی و جیهانی دادەنرێت و، تیشك دەخاتە سەر سێ دەیە لە (خۆشەویستی، ناپاكی و تۆڵەسەندنەوە)، هەروەها بە وردی باس لە ناوو مانای ڕاستەقینەی خانەوادەكە دەكات، كە ئایا تا چەند دەتوانێت دەست بەسەر بازاڕدا بگرێت.
بۆ یەكەم جار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، فیلمەكە لە چوارچێوەی بەشی فەرمی لە دەرەوەی پێشبڕكێ لە خولی ٤٣ی فیستیڤاڵی قاهیرەی نێودەوڵەتی لە شانۆی گەورەی خانەی ئۆپێرای میسری نمایش كرا.
لە لایەكی دیكەوە میراتگرانی جوتشی هەڕەشەی ئەوەیان كرد كە دادگا سكاڵا دژی ڕیدلی سكۆت و ستافی فیلمەكە تۆمار دەكەن، چونكە خانەوادەكە بە هۆكاری نانەوەی ئاژاوە نیشان دەدات، بەتایبەتی كە تیشك دەخاتە سەر كوشتنی ماوریتسیۆ جۆتشی بە پلانێكی باتریزیا ڕیگانی، كە لەیدی گاگا ڕۆلەكەی دەبینیت، ئەمەش كاریگەریی خراپی لەسەر ناوبانگی خانەوادەكەی كردووە.
سەرچاوە: الیوم السابع
