نیكۆڵ كیدمان بریندار بووە
خانمە ئەكتەری ناسراوی ئوسترالی نیكۆڵ كیدمان ڕایگەیاند كە لە كاتی وێنەگرتنی دیمەنەكانی زنجیرە درامای (Big Little Lies)، كە ڕۆڵی (سیلسین)ی تێدا بینیوە، دوچاری چەندین برینی ڕاستەقینەی جەستەیی بووەتەوە.
ئەم زنجیرەیە پێش چەند ساڵێك لە كەناڵی (HBO) نمایش كراو، باسی لە چەندین كێشەی كۆمەڵایەتی دەكرد، كە تێیدا كیدمان ڕۆڵی سیلیسن دەبینێت، كە دوچاری توندوتیژیی سێكسی و خێزانی دەبێتەوە، كیدمان لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (Hollywood Reporter) باسی لەوە كرد كە لە دوای وێنەگرتنی دیمەنەكانی زنجیرەكە، هەستی بە توڕەبوونێكی زۆر كردووە، بەتایبەتی لەو دیمەنەی كە دوچاری توندوتیژی سێكسی دەبێتەوە، كیدمان لەم بارەوە دەڵێت: «كاتێ گەڕامەوە ماڵەوە زۆر توڕە بووم، بە جۆڕێك بەردێكم لە دەرگایەكی شووشەی ماڵەوەدا، چونكە زۆر توڕە و نیگەران بووم لە وێنەگرتنی ئەم دیمەنە، بەڵام هەوڵماندا دیمەنەكە زۆر سرووشتی بێت، بۆیە برینەكان ڕاستەقینە بوون، پێشتریش خۆمان بۆ دیمەنەكان ئامادە نەكردبوو، تەنانەت دیمەنە سێكسییەكانی دوای توندوتیژی و لێدانیش، هەر دوای وێنەگرتنیش لەشم تووشی چەندین برین بوو، دڵتەنگ بووم و بڕێكی زۆر دەرمانم خوارد بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی لەشم.»
لە بارەی كاردانەوەی هاوسەرەكەی، كیدمان گوتی: «دوای گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە، (كیت ئوربانی) هاوسەرم زۆر دڵتەنگ بوو بە بینینی ئەو برینانە و، هەستی بە توڕەبوونێكی زۆر كرد، بەڵام دەیگوت من هاوسەری ئەكتەرێكم و دەبێ ئەو كارانە ئاسایی بێت بۆ ئێمە.»
سەرچاوە: گولولی
