شیرین عەبدولوەهاب قژی خۆی دەتاشێت و كۆمێنتی هەیە

شیرین عەبدولوەهاب قژی خۆی دەتاشێت و كۆمێنتی هەیە

دوای جیابوونەوەی خانمە گۆرانیبێژی میسری (شیرین عەبدولوەهاب) لە هاوسەرەكەی, بە ستایلێكی تەواو جیاواز دەركەوتەوە .

شیرین دوای جیابوونەوەی لە (حوسام حەبیب) یەكەم كۆنسێرتی گۆرانی لە ئەبو زەبی ساز كرد, بەڵام لەم كۆنسێرتە ئەوەندەی باس لە تاشینی قژی كرا باس لە بڕاند و ڕەنگ و دیزایزنی جلەكەی نەكرا . كە ئەمەش سەرنجی ڕۆژنامەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەلای خۆیەوە ڕاكێشا .

شیرین عەبدولوەهاب قژی خۆی دەتاشێت و كۆمێنتی هەیە

ئەگەر چی بەم دواییە خانمە گۆرانیبێژی سووری (ئەساڵە نەسری) ئەویش ستایلی قژی خۆی گۆڕی, بەڵام نەگەیشتە ئەو شێوازەی شیرین, بۆیە شیرین لە نێو كۆنسێرتەكەی دەڵێت: من ئەساڵەم خۆش دەوێت بەڵام تەحەدای ئەكەم بتوانێ وا بكات .

لەم بارەیەوە ڕاگەیەندكار (عەمرو ئەدیب) لەسەر تاشینی قژی شیرین لە میانی بەرنامەكەی لە یەكێك لە كەناڵە عەرەبییەكان ئاماژەی پێدا كە شیرین سەرەڕای پێكەنین و پێشكەش كردنی گۆرانی لە نزیك هەوادارەكانی بەڵام ئەو هەست دەكات لە نێو كێشەیەكەو تووشی خەمووكی و تووشی بێزاری هاتووە, هەروەها عەمرو ئەدیب ڕایگەیاند كە شیرین بەم ڕەفتارەی (سزای خۆی داوە) و ناكرێ جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی ببێتە هۆی تاشینی قژەكەی .

شیرین عەبدولوەهاب قژی خۆی دەتاشێت و كۆمێنتی هەیە

هەر لەگەڵ ئەم لێدوانەی عەمرو ئەدیب و لێكدانەوەی بەشێك لە هەوادارەكانی, شیرین بە تویتێك ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا بەرگری لە (حوسام حەبیب)ی هاوسەری پێشووی كرد, شیرین ڕایگەیاند: بۆچی ستایلێكی نوێ نەبێت؟..بۆچی گۆڕانكاری نەبێت؟..بۆ دەبێت تەنها خەمۆكیم هەبێت ئینجا وا بكەم؟..بۆچی خراپ و خراپتر دەسەپێنن و ناهەقی بەرامبەر بێ تاوانێك و ناهەقی بەرامبەر من دەكەن ؟.

بەڵام بەشێك لە هەوادارەكانی شیرین وەهای بۆ دەچن كە ئەمە گۆڕانكار و هەڵدانەوەی ڵاپەڕەكی نوێیە لە ژیانیدا, هەروەكو شیرین خۆی بە چەند كاتژمێرێك دوای جیابوونەوەی ئاماژەی پێدا كە ئەو بەردەوام دەبێت لە هونەرەكەی و بەرنامەی هەیە بۆ كاری باشتر و دەركەوتنەوەی بە هێزەوە لە هونەری گۆرانی .

ئاسۆ كاكەیی

Top