بۆ ئەم هەفتەیە لە پڕۆژەی خێزان و سینەما فیلمی (موانا) نمایش دەكرێت

بۆ ئەم هەفتەیە لە پڕۆژەی خێزان و سینەما فیلمی (موانا) نمایش دەكرێت

لە درێژەی كارو چالاكییەكانیدا لە شاری سلێمانی, ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بۆ هەفتەی نۆیەم لە پڕۆژەی (خێزان و سینەما) بەردەوامەو بۆ ئەم هەفتەیە فیلمی (موانا)ی ئامادە كردووە .

بڕیارە سبەی پێنجشەممە لە سینەما سالم فیلمی (موانا) پێشكەش بە خێزانان بكرێت و وەك هەفتەكانی پێشوو بۆ نمایشی ئەم فیلمە دوو كاتی جیاواز دیاری كراوە, كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ و كاتژمێر 8ی شەو .

بۆ ئەم هەفتەیە لە پڕۆژەی خێزان و سینەما فیلمی (موانا) نمایش دەكرێت

شایەنی باسە..(خێزان و سینەما) پرۆژەیەکی هاوبەشی ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ و سینەما سالم . ئامانجی ئەم پرۆژەیە بەکولتوورکردنەوەی بینینی خێزانیی فیلمە لە سینەما، هەروەها بیرخستنەوەی ڕۆڵی گرنگی سینەمایە لە پێشخستنی کولتوور و ڕووناکبیری, خێزانان دەتوانن هەموو پێنجشەممەیەک لە دوو کاتی جیاوازدا بێ بەرامبەر بینەری فیلمەكان بن .

ئاسۆ كاكەیی

Top