لە شاری هەولێر پێشەنگایەكی شێوەكاری كرایەوە
ڕۆژی دووشەممە بەرواری 2021/12/6 کاتژمێر 4 ی ئێوارە لەژێر چاودێری بەڕێز (هیوا سعاد یونس) بەرپرسی سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و بەڕێز (فەرهەنگ غەفور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، وەک وەفاو یادێک بۆ مامۆستاو هونەرمەندی کۆچکردووی شێوەکاری (رزگار فەقێ عەوڵا)، پێشانگای مامۆستایانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ لەهۆڵی گەلەری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر کرایەوە، لە پێشانگاکەدا کۆمەڵێک تابلۆو پەیکەرو سیرامیک نمایش كرا .
