پرۆژەی ڕەشنووسی ڕێنماییەکان لەسەر یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئامادە دەکرێت
رۆژی دووشەممە (٦-١٢-٢٠٢١) بەڕێز (عەلی عوسمان) بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵا و لیژنەی لاوەكی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی كرد.
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی بەڕێزان (ڕزگار حمد خضر) ڕاوێژكار لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و (عبدالقادر عبداللە ڕەحمان) جێگری بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و نوێنەری لایەنی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو. كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە ئامادەكردنی پرۆژەی ڕەشنووسی ڕێنمای لەسەر یاسای ژمارە(٢)ی ساڵی (٢٠٢١) پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی.
لە كۆبوونەوەكەدا بە ووردی گفتووگۆ لەسەر بڕگەو بابەتەكانی پرۆژە یاساكە کرا، لە دەرئەنجامدا بڕیاردرا لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆژەی ڕەشنووسی ڕێنماییەكان لە سەر یاساكە ئامادە دەکرێت دواتریش جێبەجێ دەکرێت، شایانی باسە ئەو پڕۆژەیە خزمەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و خۆماڵی كارگەكان لە هەرێمی كورستاندا دەکات، هەروەها مافی خاوەندارێتی بەرهەم و کەرەستەی خۆماڵی دەپارێزێت.
