نیكۆل: خۆت قەدر و بەهای خۆت بزانە

نیكۆل: خۆت قەدر و بەهای خۆت بزانە

یەكێك لەو هونەرمەندە لوبنانییانەی كە بەردەوام ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە و، بە ورووژاندن و خۆڕووتكردنەوە تۆمەتبار دەكرێت (نیكۆل سابا)یـە، كە جگە لە گۆرانیگوتن لە چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرە دراماشدا بەشداریی كردووە، كە دیارترینیان فیلمی (التجربة الدانماركیة) بوو لەگەڵ ئەستێرەی كۆمیدیا عادل ئیمام.

نیكۆل لە زۆربەی بۆنە و دیمانە ڕۆژنامەوانییەكاندا باسی ئەو بابەتەی كردووە و، ئەو كەسانەی كە پروپاگەندە دەكەن بە نەزان و دواكەوتووی وەسفی كردوون، هەر سەبارەت بە بابەتەكە، بەم دواییە لە تویتەر نووسیبووی: «پێویستە سەرەتا خۆت قەدر و بەهای خۆت بزانی، بۆ ئەوەی ڕێگە بدەیت خەڵكانی دیكە قەدر و بەهات بزانن، پێویستە سەرەتا بڕوات بە خۆت و تواناكانت هەبێت، بۆ ئەوەی خەڵكیش بڕوایان بە تواناكانی تۆ هەبێت»، ئەم تویتەی نیكۆل كە خۆی لە خۆیدا وەڵامێك بوو بۆ ئەو كەسانەی بەردەوام ڕەخنەی لێ دەگرن، لە هەمان كاتدا دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو و لە زۆر لاوە ستایشی كرا، هەندێكیان بە شازادە ناویان برد لە جوانی و قسە كردندا.

سەرچاوە: گولولی

Top