سانۆن: تەنیا وەستان لەبەردەم كامیرا ئەكتەر درووست ناكات
زۆر جار شاجوانەكان و مۆدێلەكان بە پشتبەستن بە جوانی و شارەزایی خۆیان، ڕوو لە بواری نواندن دەكەن، جا بە دەستپێشخەریی كەسانی نزیكی خۆیان بێت وەك ئارەزوو، یانیش لەسەر داوای دەرهێنەر و بەرهەمهێنەران كە دەیانەوێت سوود لە ناوبانگیان وەربگرن و، هەندێكیان لەو بوارەدا سەركەوتوو دەبن، كەچی هەندێكیان وەك پێویست سەركەوتوو نابن.
خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد كریتی سانۆن لە بارەی ئەوەی كە وەستانی نمایشكارانی جلوبەرگ لە بەردەم كامیرا، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی كە ببێتە ئەكتەر و لە نواندن سەركەوتوو بێت دەڵێ: «ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئایا بەشێوەیەكی واقعی ڕیكلامی پێشكەش كردووە، چونكە تەنیا وەستان لەبەردەم كامیرا ئەكتەر درووست ناكات، بەتایبەتی ئەكتەری ئافرەت.
سانۆن یەكێكە لەو ئەكتەرانەی بۆڵیۆد، كە لە بواری نواندندا خوێندنی ئەكادیمی تەواو كردووە، بەر لەوەی بۆ یەكەم جار لە فیلمی (هیرۆبانتی) دەركەوێت بە ئاشكرا، دەربارەی ئەو نمایشكارانەی پێیانوایە بە ئاسانی دەتوانن ببن بە ئەكتە،ر دەڵێت: «چەند كۆرسێكی وێنەگرتن و كاركردن وەك نمایشكاری جلوبەرگ و تەنانەت شاجوانیش، نابێتە هۆی ئەوەی كە ئەوانە پێیانوابێت شیاون بۆ ئەوەی ببن بە ئەكتەر و، لەو بوارەدا سەركەوتوو بن.
شایەنی بیرهێنانەوەیە، بەر لەوەی سانۆن خوێندنی لە بواری نواندن تەواو بكات، وەك نمایشكاری جلوبەرگ كاری كردووە و، توانیویەتی لە بواری نواندندا سەركەوتنی گەورە بە دەست بهێنێت و بەشداری لە ژمارەیەك فیلمێكی گەورەدا بكات، لەوانە “Heropanti” و“Dohchay”و“Dilwale” و چەند فیلمێكی دیكە.
سەرچاوە: گولولی
