شیرین و حوسام حەبیب بە فەرمی لە یەكتر جیابوونەوە
ئەگەر چی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جیابوونەوەی شیرین و حوسام حەبیب بووە باسی میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هیچ كەس لەم دوو هونەرمەندە ڕوونكردنەوەیان بڵاونەكردەوە, بەڵام لە كۆتاییەكەیدا شیرین عەبدولوەهاب بێ دەنگی شكاند و لە بڵاوكراوەیەكدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاشكرای كرد كە ئەو بە فەرمی لە حوسام حەبیب جیابووەتەوە .
لەم بارەیەوە خانمە گۆرانیبێژی میسری (شیرین عەبدولوەهاب) لە ڕێی بڵاوكراوەیەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند كە ئەو بە فەرمی لە گۆرانیبێژ و موسیزیانی میسری (حوسام حەبیب) جیابووەتەوە بەڵام بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكات, هەروەها شیرین ئاماژەی پێدا كە ئەم جیابوونەوەیە لە كەشێكی ئارام ڕوویدا و هیچ كێشەیەك لە نێوانیان نەماوەتەوە .
شیرین لە بەشیكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی پێدا كە ئەمە ژیانی تایبەتی خۆیەتی و جەختی لەوە كردەوە كە هێشتا ڕێز لە حوسام حەبیب دەگرێت و لە ئێستادا دەیەوێت ڵاپەڕەیەكی نوێ لە ژیانی خۆی هەڵبداتەوەو بەرنامەی داهاتووی بەهێز بوونییەتی لە مەیدانی هونەری تاوەكو كاری باشتر پێشكەش بە هەوادارەكانی بكات .
ئاسۆ كاكەیی
