وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و كونسوڵخانەی گشتی وڵاتە یەگكرتووەكانی ئەمریكا و كونسوڵخانەی گشتی كۆریای باشوور تاوتوێی (پاراستنی مافەكانی خاوەنداریەتی هزری) دەكەن
رۆژی پێنچشەممە ڕێكەوتی 2-12-2021 بەڕێز (سەروەر كەمال هاواری) بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی بە یاوەری بەرێز (دكتۆر سۆران سەڵاحەدین) راوێژكاری یاسایی وەزارەت بەشداریان كرد لە بۆنەیەك كە لەلایەن كونسوڵگەری گشتی ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕێكخرابوو، بۆنەكە بۆ بەخشینی دیاری بە (3) لاوی خاوەن هزر، كە لە چوارچێوەی ۆرك شۆپێكی تایبەت بە "ڕەوشی پاراستنی مافەكانی خاوەنداریەتی هزری" لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا لە لایەن دیسكی ئابووری كونسوڵخانەی گشتی ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە ڕێكخرابوو، بەشداربووان سێ بەرهەمی جیاوازیان پێشكەش كردبوو، بۆنەكە بە ئامادەبوونی (رۆبرت بلادینۆ)كونسوڵی گشتی ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، (چوی كوانژین)كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور، نوێنەری بەشێك لە وەزارەتەكان، بازرگانان و پیاوانی خاوەن كار بەڕێوەچوو.
لە سەرەتادا بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی وتەی دەستپێكی پێشكەشكرد، كە بابەتێك بوو بە ناوونیشانی (واقیعی مافی خاوەنداریەتی هزری بازرگانی و پیشەسازی لە عێراق و هەرێمی كوردستان)، دواتر (ڕۆبرت بلادینۆ) وتەی كونسوڵخانەی گشتی ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای پێشكەش كرد، هەروەها پیرۆزبایی لە سێ خاوەن هزرەكە كرد و ئامادەیی دەربڕی بۆ دروستكردنی پەیوەندی وهەماهەنگی، هەر لە بۆنەكەدا بەرێزان بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و راوێژكاری یاسایی وەزارەت چەندیین گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیان لەگەڵ ئامادەبووان ئەنجامدا، كە تەوەر و بەشێكی گرنگی بۆنە تایبەتەكە بوو.
