وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وەرگیراوانى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگەکان ئاگادار دەكاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وەرگیراوانى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگەکان ئاگادار دەكاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەنوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندنی (2021-2022)ی زانکۆ و پەیمانەگەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە پێویستە تاکو سەرەتاى هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانەوە بکەن کە ناویان لە سیستەمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران) هاتۆتەوە، چونکە بەپێ داتاکانى تۆمارى زانکۆکانى کوردستان کە لەبەردەست وەزارەتدایە تاکو ئێستا کەمتر لە 50٪ى وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنی خۆیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی جەختی لەوەشكردۆتەوە كە هەر قوتابیەكی وەرگیراو لە زانكۆو پەیمانگاكان تاکو هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە پەیمانگاو بەش و کۆلێژەکەیەوە نەکات ئەوە بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ لادەبردرێت و ناتوانێت بەخوێنێت.
شایانی باسە هەر ئەمساڵ زیاتر لە 52 هەزار قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون.

Top