ئەنجومەنی باڵای پاراستنی كێبركێ و نەهێشتنی قۆرخكاریی دامەزرا
حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنجومەنی باڵای پاراستنی كێبڕكێ و نەھێشتنی قۆرخكاری دامەزراند و ئەنجومەنەكه لە ئەندامیەتی چوار وەزارەت و نوێنەرایەتی چەند رێكخراوێك پێكدەھێنرێت و دوای دانانی پەیڕەوێك، ئەنجومەنەكە كارەكانی دەستپێدەكات و ئەركی نەھێشتنی قۆرخكاری و رێكخستنی بازاڕ و نرخ و رێگری لە ھێنانی شتومەكی خراپ و ماوەبەسەرچووە.
وەزارەتەكانی كە ئەندامە لەم ئەنجومەنە بریتییە لە وەزارەته‌كانی: بازرگانی و پیشەسازی ، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پلاندانان و ناوخۆ له‌گه‌ڵ نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیكاكان،
سەروەر كەمال ھاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ئاشكرای كرد، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م كراوه، راسپارده و پێشنیاز هه‌بووه، ئێستا سه‌رقاڵی پهیڕهوێكین بۆ كاركردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پهیكهربهندییهك بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه داده‌نێین، له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌وه تا ئه‌ندامه‌كانی و راوێژكار و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه.
توێژینەوەیەك لەسەر دامەزراندنی ئەنجومەنەكە ئاشكرا كرا، كه بە دەسپێكردنی كارەكانی دەتوانێت قۆرخكاری نەھێڵێت و رێگربێت لەگرانكردنی كاڵا و پلانی كۆمپانیاكان بۆ پێكەوەكاركردن و نەھێشتنی قۆرخكاری، دەشتوانن رێگربن لە ھێنانی خۆراكی ماوەبەسەرچوو و كوالیتی نزم.
یەكێك لە كارنامەكانی كابینەی نۆیەم نەھێشتنی قۆرخكاری و رێكخستنی بازرگانی و رێگریە لە خراپی كوالیتی خۆراك و دەرمان، ئەنجومەنەكه جێبەجێكاری ئەم كارنامەیە دەبێت .
