لە ئەڵمانیا دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی «هامبۆرگ» بەڕێوە چوو

لە ئەڵمانیا دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی «هامبۆرگ» بەڕێوە چوو

دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی «هامبۆرگ» بەرێزلێنان لە سینەماكاری كوردرەوانشاد «ڕەحیم زەبیحی» و بە تەركیز لەسەر بەرهەمی سینەماكارانی قۆهەڵاتی كوردستان، لە شاری هامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە چوو.

 

دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی «هامبۆرگ» بە بەرپرسیاریی «یاسیر ئیرمەك» و لە لایەن رەوەندی كوردی لە وڵاتی ئەڵمانیا و، بە نمایشی 42 بەرهەمی سینەماكارانی كورد و وڵاتانی بیانی لەوانە (چوار فیلمی سینەمایی، 10 بەڵگەفیلم، 24 كورتە فیلمی چیرۆكی و ئەنیمەیشنی و هەروەها چوار فیلم لە بەشی تایبەت بە منداڵان) لەرۆژانی 28ی ئۆكتۆبەر تا سێی نۆڤەمبەری 2021 لە سینەماكانی «كینۆ»، «زیسە» و 3001 لە شاری هامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە چوو.

لە ئەڵمانیا دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی «هامبۆرگ» بەڕێوە چوو

رێوڕەسمی كردنەوەی دوازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی «هامبۆرگ»رۆژی پێنجشەمە 28ی ئۆكتۆبەری 2021 بە چەند گۆرانییەكی ئۆپێرا و، بە دەنگی «پەروین چەكار» گۆرانیبێژی باكووری كوردستان و ژەنیاریی ئامێری باڵەبان لەلایەن «ئێڕتان تەكین» بەڕێوەچوو، پاشان بە فیلمی «ئەزموون» لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد شەوكەت ئەمین كوركی، لە بەرهەمهێنانی «مەمەد ئەكتاش» و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر لە سینەما «زیسە»ی شاری هامبۆرگ بە شێوەی فەرمی دەستی پێكرد و، پاشان كۆڕی ئەم فیلمە بە ئامادەبوونی دەرهێنەری ئەم بەرهەمە كوردییە بەڕێوە چوو.

لە رۆژی هەینی 29ی ئۆكتۆبەری 2021 پانێلی سینەمای كورد بە بەشداریی چوار سینەماكاری كورد بەڕێوەچوو، لەوانە (شەوكەت ئەمین كوركی، ئیبراهیم سەعیدی، هیشام ئایدەمیر، ئەكرەم هێیدۆ) دواتر كورتە فیلمی «كەرەنتینە» لە دەرهێنانی محەمەدڕەزا ئەردەڵان و بەڵگە فیلمی «پەلەوەر پەنابەرەكان» لە دەرهێنانی هاوبەشی (گول ئێرتۆنان كارا ئەسڵان و سێدات كیران) و لە كاتژمێر هەشتی شەو بەڵگەفیلمی بڵندی «عەشق لە بەرانبەر كۆمەڵكوژی» لە دەرهێنانی شێرۆ هیندە و بەڵگەفیلمی «جەسیمە جەلیل» لە دەرهێنانی ئۆزلێم دیلێر و جەلیل بادیكانلی نمایشكران.

لە ئەڵمانیا دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی «هامبۆرگ» بەڕێوە چوو

لە رۆژی شەمە 30ی ئۆكتۆبەری 2021 كورتە فیلمی «كۆدی ئاواتەكان» لە دەرهێنانی سەهیم ییلدیز، كورتە فیلمی «وەجینا پڕپڕوكە» لە دەرهێنانی میرمستەفا بایدەمیر، كورتە فیلمی «ژووری 217» لە دەرهێنانی سروە عەبەڕەش لە هەرێمی كوردستان، بەڵگەفیلمی «بنبەست لە نیشتمانی ئۆلیس» لە دەرهێنانی سەرحەت ئیڕتۆنانمایش كران، لە كاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ كورتە فیلمی «یادە» لە دەرهێنانی دێنیز دۆمان، بەڵگەفیلمی بڵندی «نانی پیرۆز» لە دەرهێنانwی رەوانشاد ڕەحیم زەبیحی و، لە بەرهەمێهنانی سینەماكاری كورد «توورەج ئەسڵانی» و بەرهەمی كۆمپانیای سینەمایی «ماد مووڤی» نمایش كران.

لە ئەڵمانیا دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی «هامبۆرگ» بەڕێوە چوو

هەر لە هەمان رۆژ كورتە فیلمی «من بریندارم» لە دەرهێنانی ئۆركان بایرام، كورتە فیلمی «ئیدۆ» لە دەرهێنانی سامان مستەفا، كورتە فیلمی «تەنیایی باشترە» لە دەرهێنانی ڕێكار بارزان، كورتە فیلمی «هێڵە سپییەكان» لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا، كورتە فیلمی «سێبەر» لە دەرهێنانی مەجید دەروێش نەژاد، كورتە فیلمی «چەرخ» لە دەرهێنانی مەتین ئێور، كورتە فیلمی «دەنگێك لە دوور» لە دەرهێنانی شاخەوان عەبدوڵا ڕەحیم، كورتە فیلمی ئەنیمەیشنی «دەسپێی دووبارە» لە دەرهێنانی ئەوین بەرازی و فیلمی سینەمایی «دیار نابێت» لە دەرهێنانی سەرحەت كارا ئەسڵان چوونە سكرین.

لە رۆژی یەكشەمە 31ی ئۆكتۆبەری 2021 كورتە فیلمی «لانك» لە دەرهێنانی زانیار لوتفی و هەروەها لە بەشی «تایبەت بە منداڵان» لە دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی «هامبۆرگ» كورتە فیلمەكانی (نۆبەی تۆ، پێی، پینك، نیكیل و گوێز) نمایش كران.

لە ئەڵمانیا دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی «هامبۆرگ» بەڕێوە چوو

لە كاتژمێر یەكی نیوەڕۆی هەمان رۆژدا كۆڕی پسپۆڕانەی «سینەمای كوردی، شووناس و جوگرافیا» بە ئامادەبوونی (زانا كەبیر) كۆمەڵناس و دەرهێنەر، (مەسعوود ئاڵپ) كۆنینەناس و بەرهەمهێنەر و (وەیسی ئاڵتای) دەرهێنەر بەڕێوە چوو. لە كاتژمێر چواری دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ كورتە فیلمی «پەڵە» لە دەرهێنانی شۆڕش وەكیلی، كورتە فیلمی «گوڵا سینان» لە دەرهێنانی هێبۆن پۆڵات، كورتە فیلمی «شۆفیری» لە دەرهێنانی محەمەد سیت ئییلدیز، كورتە فیلمی «عاشقی سۆكرۆیۆ» لە دەرهێنانی وۆڵكان تەسكین، كورتە فیلمی «سەرما» لە دەرهێنانی ئادار باران دێگێر، كورتە فیلمی «نووكی زیپ» لە دەرهێنانی عەبدوڵا كێپێر، كورتە فیلمی «نەرگیسی پێنجەم» لە دەرهێنانی سەركەوت نیك دڵ، كورتە فیلمی «ماڵ» لە دەرهێنانی سێوناز ئەدیكە پێشكەش كران. لە كاتژمێر 6ی ئێوارە كورتە فیلمی «خاڵی هاوبەش» لە دەرهێنانی یەڵماز چینتان و فیلمی سینەمایی «داری گوێز» لە دەرهێنانی محەمەد حوسێن مەهدەویان سەبارەت بە بۆردوومانی كیمیابارنی شاری سەردەشت چوونە شانۆ.

لە رۆژی دووشەمە یەكی نۆڤەمبەری 2021 فیلمی «ماندالینا ئاگاچی» لە دەرهێنانی چەنگیز ئاكایگۆن، كورتە فیلمی «من سەبر دەكەم» لە دەرهێنانی محەمەد شێروانی لە هەرێمی كوردستان و، كورتە فیلمی «باوانی» لە دەرهێنانی «سەجاد ئەحمەد بەیگی» و كورتە فیلمی «پڵاو سوور» لە دەرهێنانی «نۆمام ئێگیت» نمایش كران.

لەرۆژی سێشەمە دووی نۆڤەمبەری 2021 كورتە فیلمی «كاك ئیرەج» لە دەرهێنانی «جەمشید فەرەجوەند فەردا» و هەروەها بەڵگەفیلمی «سیدیك و پانتێر» لە دەرهێنانی رێبەر دۆسكی نمایش كران.

لە رۆژی چوارشەمە سێی نۆڤەمبەری 2021 و لە دوایین رۆژی دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی هامبۆرگ، كورتە فیلمی «بەدر» لە دەرهێنانی ئارنین ئانان ئەسڵان، فیلمی سینەمایی «پارێزەری برا» لە دەرهێنانی فەریت كاراهان كە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «بەرلینالە» لە ساڵی 2021 لە وڵاتی ئەڵمانیا خەڵاتی بەشی «پانۆراما»ی بەدەست هێناوە، لە دوایین چانسی ئەم رووداوە سینەماییەدا نمایش كران.

خەڵاتەکانی دوانزەهەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ

 خەڵاتی یەکەم بۆ کورتە فیلمی (پێل)  لە دەرهێنانی شۆرش وەکیلی ڕۆژهەڵاتی ئێران

خەڵاتی دووەم  بۆ کورتە فیلمی (کەرەنتینا) لە دەرهێنانی مەحەد ڕەزا ئەردەلان.

خەڵاتی سێیەم (cudi of the wishes) لە دەرهێنانی سەمیها یەڵدز لە باکوری کوردستان.

خەڵاتی لێژنە درابە کورتە فیلمی ئەنیمەیشن (starting over) لە دەرهێنانی ئەڤین بەرازی لە ڕۆژئاڤا.

دواتر بە نمایشکردنی دوو فیلم  کۆتا بە دوانزەهەمین ڤیستیڤاڵ هات.

Top