كۆرۆنا نۆ ملیۆن دۆلار زیانی بە ئایس كۆپ گەیاند

كۆرۆنا نۆ ملیۆن دۆلار زیانی بە ئایس كۆپ گەیاند

بە هۆی رازی نەبوونی بە وەرگتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، بڕی نۆ ملیۆن دۆلار زیان بە ئەكتەر و گۆرانیبێژی راپی ئەمریكی ئایس كۆپ كەوتووە.

بەپێی رۆژنامەی ئەندیپێندنتی بەریتانی بڕیار بوو ئایس كۆپ لە فیلمی (Oh Hell No) رۆڵی پاڵەوان ببینێت، كە لە بەرهەمهێنانی كۆمپانیای سۆنییە و لە بەرامبەردا بڕی نۆ ملیۆن دۆلاری وەردەگرت، بەڵام ئامادە نەبوو بەشداری بكات لە فیلمەكە ئەگەر داوای لێ بكەن كە پێویستە ڤاكسینی دژی كۆرۆنا وەربگرێت.

رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردەوە كە ئایس بابەتی كۆرۆنای بە گاڵتە وەرگرت لە كاتی بڵاوبوونەوەی و، لە حوزەیرانی ساڵی رابردوودا لە تویتێكدا نووسیبووی: «پزیشكانی جیهان بەسە، واز لە درۆ بهێنن سەبارەت بە كۆرۆنا، خەڵك پێویستیی بە راستییە» رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە سەرەڕای ئەم گاڵتە پێكردنە، بەڵام ئایس لە شوێنە گشتییەكان بینراوە كە ماسكی بەستووە، لە هەمان كاتدا داوای لە خەڵكیش كرد كە پێویستە ماسك ببەستن.

 فیلمەكە لە چوارچێوەیەكی كۆمیدیدا باس لە چرۆكێكی خۆشەویستی دەكات و، بڕیار وایە لە سەرەتای زستانی ئەم ساڵدا دەست بە وێنەگرتنی فیلمی (Oh Hell No) بكرێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت پشت بە ئەكتەرێكی دیكە ببەسترێت بۆ بینینی رۆڵی پاڵەوان لە فیلمەكە، ئەمەش واتە بێبەش بوونی ئایس لە نۆ ملیۆن دۆلار.

سەرچاوە: الامارات الیوم

Top