هاوشێوەكەی شارۆخان: بە هۆی كوڕەكــــەی كاری خۆم لە دەستداوە

هاوشێوەكەی شارۆخان: بە هۆی كوڕەكــــەی كاری خۆم لە دەستداوە

ماوەیەكە خانەوادە شارۆخانی ئەستێرەی بۆڵیۆد سەرقاڵی كێشەی دەستگیر كردنی ئاریانی كوڕە گەورەكەیانن، بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هەرچەندە بەم دواییە بە كەفالەت ئازاد كراوە.

جگە لە شارۆخان و خانەوادەكەی كەسێكی دیكەش بەناوی راجكۆ رایكوار كە بە هاوشێوەی شارۆخان ناسراوە، ئەویش لەو كێشەیەدا دوچاری گرفتی زۆر بووەتەوە. لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ میدیاكانی هیندستان راجكۆ رایگەیاند: «بە هۆی ئەو كێشەیەوە من گرفتی زۆرم بۆ درووست بووە، ماوەی ساڵ و نیوێك بەهۆی كۆرۆناوە من بێكار بووم، بە جۆرێك نەمتوانی كرێی خوێندنی منداڵەكانم بدەم، بەم دواییە بارودۆخەكە تا رادەیەك زۆر باشتر بووە، لە ماوەی رابردوودا دوو چالاكیی گرنگ هەبوو دەبوایە بەشداریی تێدا بكەم، بەڵام هەردووكیان دواخست و بە ئاشكرا پێیان وتم كە خەڵك حەز ناكەن بەم شێوەیەی ئێستا شارۆخان ببینن».

راجكۆ لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی: «من شارۆخانم زۆر خۆشدەوێت و هیچ گلەییشم لێی نییە، ئامادەم هەرچیم هەیە لە پێناو شارۆخان بیبەخشم، چونكە من بە هۆی ئەوەوە ناوبانگم دەركردووە و ناسراوم، بۆیە لە ئێستادا تاكە ئاواتی من ئەوەیە كۆڕەكەی بگەڕێتەوە ماڵەوە، دڵنیام شارۆخانیش ئەو گرفتە تێدەپەڕێنێت و بە هێزتر لە جاران دەگەڕێتەوە.»

سەرچاوە: الامارات الیوم

Top