ئەلیسا: جۆرج قەرداحی هیچ لە لوبنان و یەمەن نازانێت

ئەلیسا: جۆرج قەرداحی هیچ لە لوبنان و یەمەن نازانێت

دوای ئەوەی لێدوانەكانی جۆرج قەرداحی وەزیری رۆشنبیری لوبنانی دژی سعودیا و وڵاتانی كەنداو، گرفتێكی دبلۆماسیی گەورەی لە نێوان لوبنان و ئەو وڵاتانەدا درووست كرد، هونەرمەندانیش رەخنەیەكی زۆریان لە قەرداحی گرت.

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا لە تویتێكدا دەڵێت: «قەرداحی زۆر شت دەربارەی لوبنان ویەمەن نازانێت، بۆیە هەر شتێك روو بدات لە ئەنجامی لێدوانەكانیدا، من دەرەنجامەكەی دەخەمە ئەستۆی خۆی».

ئەلیسا رووی لە قەرداحی كرد و زیاتر گوتی: «لێدوانەكانی جۆرج قەرداحی گۆزارشت لە لوبنان و سیاسەت و ئاراستە و هێڵەكانی لوبنان ناكەن، لەبەر ئەوە هەرچییەك رووبدات، من بەرپرسیارێتیی دەرەنجامەكانی دەخەمە ئەستۆی ئەوەوە».

هەروەها داوای لە قەرداحی كرد وڵات جێبهێڵێت و بچێتە لای ئەو كەسانەی كە پشتگیرییان لێ دەكات و، واز لە لوبنان بهێنێت.

سەرچاوە: نورت

Top