یاسر قاسم چاوه‌ڕوانى خولى سوێدییه
یاسر قاسم چاوه‌ڕوانى خولى سوێدییه
یاسرقاسم یاریزانى تۆپى پێى یانه‌ى دڵكورد كه بڕیاره له دواى ته‌واو بوونى خولى سوێدی له 15ى مانگى داهاتوو كاره‌كانى په‌یوه‌ندی كردنى به یانه‌ى دڵكورد به كۆتایی بهێنى بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به یانه كوردییه‌كه بكات، هه‌ر چه‌نده یاسر قاسم په‌یوه‌ندی به یانه‌ى دهۆك كردبوو بۆ خولى عێراقی، به‌ڵام دواجار بڕیاریدا بگه‌رێـته‌وه خولى نایابى كوردستان و له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ندرێن به‌شدارى یارییه‌كانى خوله‌كه بكات، له‌م باره‌شه‌وه یاسر قاسم یاریزانى یانه‌ى هه‌ندرێن گوتى: تاكو ئێستا كاره‌كانمان به كۆتایی نه‌هاتووه له‌گه‌ڵ یانه‌ى داڵكورد بۆیه له دواى 15ى مانگى داهاتوو كاره‌كانم بۆ جێ به‌جێ ده‌كرێ و مانگى 1 یان 2 ى ساڵى تازه په‌یوه‌ندی به یانه‌ى داڵكورد ده‌كه‌م، ناتوانم له خولى عێراقیش یارى بكه‌م بۆیه گه‌ڕامه‌وه یانه‌ى هه‌ندرێن و له خولى كوردستان یارى ده‌كه‌م بۆ ماوه‌ى ئه‌م دوو مانگه، هۆكارى یارى نه‌كردنم بۆ یانه‌ى دهۆك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه بوو كه ماوه‌ى خواستنم ته‌واو نه‌ببوو، یاسر گوتیشى" ئامانجى من ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵیش یانه‌ى هه‌ندرێن یه‌كێك بێت له باشترین یانه‌كان وه‌كو وه‌رزى رابردوو كێبڕكێ بكه‌ین له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى نازناو، هیچ گرفتێكم نییه له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ندرێن و به‌رده‌وام ده‌بم له خولى كوردستان تاكو كاره‌كانم بۆ یانه‌ى داڵكورد ته‌واو ده‌بێت.
كارزان كانه‌بی
