دواین جۆنسۆن: چیتر چەكی ڕاستەقینە بەكار ناهێنین
دوای ڕووداوەكەی (ئالیك بالدوین) و گیان لەدەستدانی بەڕێوەبەری وێنەگرەكان و برینداربوونی دەرهێنەری كارە سینەماییە, ژمارەیەك ئەكتەرو ئەستێرەی سینەمایی دژی بەكارهێنانی چەكی ڕاستەقینە وەستانەوە بۆ تۆماركردنی دیمەنی فیلمە سینەماییەكان .
بەم هۆیەوە ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (دواین جۆنسۆن) لە نوێترین دەركەوتنیدا لە كاتی ئامادەبوونی بۆ نمایشی یەكەمی فیلمە نوێیەكەی بەناوی(Red Notice) ڕایگەیاند كە سەرجەم كارەكانی كۆمپانیاكەی(Seven Bucks Productions) وەكو لایەنی بەرهەمهێن كە تایبەتە بە كاری تەلەفزیۆنی و سینەمایی كار دەكات بۆ بەكارهێنانی چەكی پلاستیكی تاوەكو هیچ ڕووداوێكی نەخوازاو ڕوونەدات, هەروەها دواین جۆنسۆن ئاماژەی پێدا كە چەكی ڕاستەقینە لە كارە سینەماییەكان دوور دەخەنەوەو ئەوان وەكو بەرهەمهێنەر چیتر چەكی ڕاستەقینە لە كارەكانیان بەكارناهێنن .
زیاتر گوتی كە سەرجەم كارەكانیان لە بەرهەمهێنانی كاری تەلەفزیۆنی و سینەمایی و زنجیرە دراما و هەر كارێك كە دیمەنی ئاكشنی تێدا بێت, بە دەمانچەو چەكی پلاستی دیمەنەكان وێنە دەگرن و لە دواییدا بە بەرنامەی تایبەتی مۆنتاج كارەكان ڕێكدەخەنەوەو دیمەنەكان درووست دەكەن .
ئاسۆ كاكەیی
