وێنەكانی بوونە جێی ڕەخنەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
ڕۆژانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەندین وێنەو ڤیدیۆی جیاواز دەكەوێتە بەرچاو كە بەشێكیان سەرسوڕهێنەرەو بەشێكیان پێكەناوین, بەڵام ئەمجارە بەجۆرێكە كە هەموو ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكانی تووشی شۆك كردووە .
(جاین ڕیڤێرا)ی تەمەن 20 ساڵ لە ویلایەتی (فلۆریدا)ی ئەمریكا, چەند وێنەیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە كە تێیدا بە جلێكی ڕەشەوە دەردەكەوێت, بەڵام ئەوەی بووەتە جێی باس لەسەر وێنەكانی ئەوەیە كە جاین لە كاتێكدا ئەو وێنانەی تۆمار كردووە كە تەرمی باوكی لە پشتەوەیەتی و مەراسیمی ماڵئاوایی بەڕێوەدەچێت, هەروەها جاین ڕیڤێرا بە چەند جوڵەو نمایشێكی جیاواز وێنەكانی خۆی تۆمار كردووە وەك ئەوە دێت كە لە ناو ستۆدیۆ بێت .
لەمبارەیەوە جاین ڕیڤێرا بە تۆڕی میدیایی (nbc news)ی ڕاگەیاند كە ڕەخنەكان و گاڵتەجارییەكان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان شتێكی چاوەڕوانكراو بوو,هەروەها دەڵێت: بەشێوەیەك هەڵسوكەوتم لەگەڵ بارودۆحەكە كرد وەك ئەوە بێت كە باوكم لەگەڵمدا بێت و ڕاستەوخۆ بەرامبەر كامێرا وەستابێت وەك چۆن پێشتر لە بۆنەو ئاهەنگەكاندا بەیەكەوە وێنەمان تۆمار دەكرد, هەروەها ئەم كچە تەمەن 20 ساڵە دووپاتی كردەوە كە ئەگەر باوكی لە ژیان بووایە ڕێگری نەدەكرد لە تۆماركردنی ئەم وێنانەی .
ئاسۆ كاكەیی
