هونەرمەند (بورهان محەمەد) ئەڵبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە
لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بە هەماهەنگی بەشی هونەرەكانی موزیكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر هەڵدەستێت بە مەراسیمێك بۆ بڵاوكردنەوەی ئەڵبۆمێكی نوێی هونەرمەند(بورهان محەمەد) .
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 2/11/2021 لە باخچەی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لە شاری هەولێر, كاتژمێر 4ی ئێوارە ڕێوڕەسمێك بۆ بڵاوكردنەوەی ئەڵبۆمی هونەرمەند (بورهان محەمەد) سازبكرێت, كە ئەم ئەڵبۆمە گۆرانییە ناونیشانی (قیبلە)ی بۆ دیاریكراوەو بە شێوەی (CD) بەرهەم هاتووە .
شایەنی باسە..لە تەمموزی ئەمساڵ هونەرمەندی بە ئەزموون(بورهان محەمەد) گۆرانی(قیبلە)ی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, كە لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك هونەرمەند و كەسایەتی دیاری ئەو شارە لە باخچەی سەرای سلێمانی كاری وێنەگرتنی گۆرانییەكە ئەنجامدرا .
ئاسۆ كاكەیی
