پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوژرانی ئافرەتێك لەناو ماڵەكەی خۆی روونكردنەوە دەدات
پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا كە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیبسووک) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە كە تەرمی ئافرەتێك بەکوژراوی لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوەتەوە و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەستیان بە لێکۆلینەوە لەسەر ئەم رووداوە کرد و دەرکەوتوە کە کوژراوەکە ناوی (ئا، ع)ە و تەمەنی زیاتر لە40 ساڵە و بە چەقۆ لێیدراوە.
هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە كە ئێستا ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە بەدواداچونێکی ورددان بۆ دەستنیشانکردنی تۆمەتباری رووداوەکە و هەر زانیاری و بەدواداچونێكی زیاتریش لەسەر ئەم رووداوە دەركەوێت دەیخەنەڕوو.
