ترایلەری فیلمی(castle falls)بڵاوكرایەوە

ترایلەری فیلمی(castle falls)بڵاوكرایەوە

لایەنی بەرهەمهێنی كارە سینەماییەكان یەكەم ترایلەری فیلمی سینەمایی(castle falls)بڵاوكردەوە, كە بریتییە لە چەند دیمەنێكی ئاكشنی نێو ئەو فیلمە .

لەم فیلمەدا هەریەك لە دۆڵف لاندگرین و دەیڤ هاڵس و سكۆت ئادكنز پاڵەوانی فیلمەكەن, هەروەها ژمارەیەكی دیكەی ئەكتەر ڕۆڵی تێدا دەبینن لەوانەش سكۆت هانتەر- لوك هۆكس-كیم دیلونجی-جیم ئی چاندلەر .

ترایلەری فیلمی(castle falls)بڵاوكرایەوە

چیرۆكی ئەم فیلمە سینەماییە باس لە باندێكی دزی دەكات كە لە نەخۆشخانەیەكدا هەوڵی دۆزینەوەی بڕە پارەیەكی زۆر دەدەن, بەڵام ئەو شوێنە مینڕێژ كراوەو ئامادەكراوە بۆ تەقاندنەوەی تاوەكوو دووبارە بوونیاد بنرێتەوە كە بەمەش ماوەیەكی كەمیان بەدەستەوەیەو لە هەمان كاتدا لە دژی یەكتر دەجەنگن, بڕیارە لە 3/12/2021 نمایش بكرێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top