بالرینا دەبێتە فیلمی ئەم هەفتەی (خێزان و سینەما)
لە درێژەی كارو چالاكییەكانی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ و بەردەوامبوون لەسەر پڕۆژەی (خێزان و سینەما), بۆ هەفتەی حەوتەم لە شاری سڵێمانی نمایشی فیلمێكی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاندو وەك هەفتەكانی پێشوو بە فیلمی نوێ پێشوازی لە خێزانان دەكات .
بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ و سینەما سالم, لە چوارچێوەی پڕۆژەی (خێزان و سینەما) ئەمڕۆ پێنج شەممە 28/10/2021 لە سینەما سالم فیلمی (بالرينا) بە خۆڕایی نمایش دەكرێت .
لە كۆتایی هەموو هەفتەیەك لە سینەما سالم لە دوو كاتی جیاوازدا فیلمی سینەمایی نمایش دەكرێت, بۆ فیلمی ئەم هەفتەیەش 3ی پاشنیوەڕۆ و 8ی شەو دیاری كراوە .
شایەنی باسە.. پڕۆژەی (خێزان و سینەما) كە چالاكییەكی هونەرییەو یەكێكە لە كارەكانی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری گشتی و كەلتوور و هونەری كوردی, ئەم پڕۆژەیە لە شاری سلێمانی بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ و سینەما سالم هەموو ڕۆژانی پێنج شەممە لە دوو كاتی جیاوازدا بێ بەرامبەر فیلم نمایش دەكات, ئامانجی ئەم پرۆژەیە بەکولتوورکردنەوەی بینینی خێزانیی فیلمە لە سینەمادا, هەروەها بیرخستەوەی ڕۆڵی گرنگی سینەمایە لە پێشخستنی كەلتوور و ڕووناكبیری .
ئاسۆ كاكەیی
