مستەفا فەهمی و هاوژینەكەی جیابوونەوە

مستەفا فەهمی و هاوژینەكەی جیابوونەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی مستەفا فەهمی و فاتن موسا, لە ئێستادا لە چەند سەرچاوەیەكی عەرەبی ئەم هەواڵە پشتڕاست كراوەتەوەو ئەوان بە فەرمی پڕۆسەی هاوسەرگیرییان هەڵوەشاندۆوتەوە .

ئەستێرەی شاشەی میسری (مستەفا فەهمی) دوای شەش ساڵ لە ژیانی هاوسەری, بەشێوەیەكی فەرمی لە (فاتن موسا)ی هاوژینی جیابووەوە, لەم بارەیەوە خانمە پارێزەر سەنا لەحزی لە ڕێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە (ET)عەرەبیی ڕاگەیاند كە ڕۆژی سێشەممە 26/10/2021 بە شێوەیەكی فەرمی لە یەكتر جیابوونەوە, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە (مستەفا فەهمی) هیچ هۆكارێكی لەبارەی جیابوونەوەی بۆ پارێزەرەكەی ئاشكرا نەكردووە .

ئاسۆ كاكەیی

Top