دوای بڵاوكردنەوەی وێنەی منداڵیی..نەوید سوپرایزی هەیە

دوای بڵاوكردنەوەی وێنەی منداڵیی..نەوید سوپرایزی هەیە

ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی كورد(نەوید زەردی) كار بۆ گۆرانییەكی نوێ دەكات .

لەم بارەیەوە نەوید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ئاماژەی بە تەواوبوونی كارێكی نوێ كرد و بە هەوادارانی ڕاگەیاند كە ئەم گۆرانییە زۆر تایبەت دەبێت, بەڵام بێ ئەوەی ئاماژە بە ناونیشانی گۆرانییەكە بدات .

نەوید لە درێژەی نووسینەكەیدا دەڵێت: دوای 18 كاتژمێر كاركردنی بەردەوام لەسەر پڕۆژەیەك..ئەمڕۆ شیرینترین و دڵڕفێنترین گۆرانی من كە بۆ 100 ساڵ ئەمێنێتەوە.. لەدایك بوو پیرۆز بێ لە ئێوە .

دوای بڵاوكردنەوەی وێنەی منداڵیی..نەوید سوپرایزی هەیە

هەروەها لە درێژەی نووسینەكەیدا سوپاسگوزاری هەوادارەكانی كرد كە هەمیشە پاڵشتی بوون و بۆ ئەو بەردەوامبوونەی ئێستای .

شایەنی باسە..لە ماوەكانی ڕابردوو نەوید زەردی وێنەیەكی كۆنی خۆی بڵاوكردەوە كە ئەوكات لە تەمەنێكی زۆر بچووكدا بوو, كە ئێستاش ئەو وێنەیەی لەسەر هەژمارەكەی لە ئەنستگرام داناوە .

ئاسۆ كاكەیی

دوای بڵاوكردنەوەی وێنەی منداڵیی..نەوید سوپرایزی هەیە
Top