No Time To Die..گەورەترین سەركەوتن بەدەست دەهێنێت

No Time To Die..گەورەترین سەركەوتن بەدەست دەهێنێت

كۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیكچەرزی تایبەت بە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی رایگەیاند كە دوایین بەشی زنجیرە فیلمەكانی جیمس بۆند (No Time To Die) توانیویەتی گەورەترین سەرەتا بەدەست بهێنێت و، لە ماوەیەكی زۆر كەمدا داهاتەكانی گەیشتە زیاتر لە 34 ملیۆن دۆلار.

No Time To Die دوایین بەشی زنجیرە فیلمەكانی جیمس بۆندە كە ئەكتەر بەریتانی دانییل كریج رۆڵی تێدا دەبینێت، توانی بگاتە پلەی شەشەم لە زنجیرەی ئەو فیلمانەی كە لە رووی داهاتەوە لە مێژووی سینەمای بەریتانی باشترین دەستپێكیان هەبووە، ئەم دەستپێكەش هیوایەكی بۆ سینەمای بەریتانی گەڕاندەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و بەهۆی دواخستنی نمایشكردنی، ئەم فیلمە بۆ چەندین جار تووشی داڕمانێكی بێ وێنە هاتبوو.

ماوەی فیلمەكە دوو كاتژمێر و 43 خولەكە، بەمەش دەبێتە درێژترین فیلم لە زنجیرەكانی جیمس بۆند كە گەیشتۆتە 25 فیلم، بەڵام سەرەڕای گەورەیی فیلمەكە، رەخنەگرانی بواری سینەمایی پێیان وایە كە ماوەی فیلمەكە زۆر درێژە، لەم فیلمەدا هەریەكە لە رامی مالك و لاشانا لینش رۆڵیان تێیدا هەیە.

ئەم فیلمە لە 54 وڵات نمایش دەكرێت و تا ئێستا داهاتی زیاتر بووە لە 130 ملیۆن دۆلار، بەمەش دەبێتە یەكەم كاری هۆڵیۆد كە بتوانێت لە سەرەتای نمایشكردنیدا 100 ملیۆن دۆلار تێبپەڕێنێت، بێ ئەوەی لە وڵاتی چین نمایش بكرێت.

سەرچاوە: https://asharq.com/ar

Top