لەبەر ئەم هۆكارە دینا ئاهەنگ ساز دەكات

لەبەر ئەم هۆكارە دینا ئاهەنگ ساز دەكات

(دینا)ی خانمە گۆرانیبێژی كورد, بە بۆنەی گەیشتنی فۆڵۆوەرسەكانی بۆ ملیۆنێك لە ئەنستگرام, ئاهەنگ دەگێڕێت و بەم شێوەیە وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە .

هەروەها دینا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و لەسەر وێنەكەی نووسیویەتی: یەك ملیۆن ئازیز لێرەن..سوپاس كە هەن لە ژیانی من..هەموو ئەوانەی كە ڕۆژانە بە ڵایك و فۆڵۆكانتان سۆشیاڵ میدیای منتان ڕازاندۆتەوە خۆشم ئەوێن .

لەبەر ئەم هۆكارە دینا ئاهەنگ ساز دەكات

شایەنی باسە..لە ماوەكانی ڕابردوو سڕیینەوەی گۆرانی (كەتانە)ی هونەرمەند حەسەن زیرەك بە دەنگی دینا, دەنگدانەوەیەكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا, بەڵام دواجار ئەم بەرهەمە لە چانێڵی ئاوازدانە(هەڵكەوت زاهیر) دانرایەوە, لەم بارەیەوە دینا لە بەشی ستۆری لە ئەنستگرام ڕایگەیاند: ئازیزانم وەك پێم ڕاگەیاندن بەرهەمی كەتانە بەهۆی هەڵەی تەكنیكی ڕامانگرت و بە هەمان ڤیووەر گەڕاندمانەوە ئێستا دەتوانن بینەری بن .

ئاسۆ كاكەیی

Top