ئاهەنگێكی جەماوەری لەسەر قەڵای هەولێر ساز دەكرێت
لە درێژەی بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی زیاتری كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق, بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری هەولێر ئاهەنگێكی جەماوەری بەڕێوە بچێت .
یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان, ئێوارەیەكی هونەری بۆ پاڵپشتی كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ساز دەكات بە بەشداری گۆرانیبێژو ئاوازدانەری كورد(زانا جەبەلی) و ژمارەیەك موزیكژەنی لاو, ئەم ئاهەنگە كاتژمێر 3:45ی ئێوارە لەسەر قەڵای هولێر ساز دەكرێت .
ئاسۆ كاكەیی
