هونەرمەندان داوای بەشدارییەكی بەرفراوانی هەڵبژاردنەكان دەكەن 2/2

هونەرمەندان داوای بەشدارییەكی بەرفراوانی هەڵبژاردنەكان دەكەن 2/2

پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن كردووە و كادر و ئەندامانی پارتی لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی، كە داوای كردووە بانگەشەكان بە ئارامی بەڕێوەبچن، دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە، بەڕێوەچوونی بانگەشەیەكی هێمن و دیموكراسییانە، وا دەكات هاووڵاتیان زیاتر لە كارنامە و بەرنامەی كاندیدەكانی پارتی تێبگەن و، لە ڕۆژی دەنگداندا بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان.

هونەرمەندان وەك چینێكی كاریگەری كۆمەڵگە، بەم شێوەیە باس لە گرنگیی بەشداریكرن لە هەڵبژاردن و، دەنگدان بە كاندیدانی پارتی دەكەن.

د. هاوكار ڕسكن: دەنگ بە كاندیدانی كوردستان بدەن

هونەرمەندان داوای بەشدارییەكی بەرفراوانی هەڵبژاردنەكان دەكەن 2/2

هونەرمەندی شێوەكاری ناسراوی كوردستان د. هاوكار ڕسكن، خاوەنی چەندین پرۆژەی گەورەی شێوەكاری لە پایتەختی باشووری كوردستاندا گوتی «تەنیا ئومێدمە خەڵك بچن دەنگ بە كاندیدی خۆیان بدەن، بە مەرجێك لایەنی كوردستانی بێت.» د. ڕسكن ئاشكراشی كرد كە «هەرچەندە ئێمە هەست بە بێزاریی خەڵكی خۆمان لە بەرانبەر لاوازی و بێ بەڵێنیی لایەنانی كوردستان دەكەین، وەلێ گرنگە ئێمەش ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە وەك میللەتانی دنیا بە ئەزموون بكەین، هەوڵ بدەین لە داهاتووی نزیكدا ڕەنگدانەوەی هیوا و ئاواتی كوردستانیان لە ڕێی هەڵبژاردنەوە بەدەست بخەین».

حوسێن عەبدولكەریم شێخانی: با ڕێ نەدەین دەنگمان پەرت بێت

هونەرمەندان داوای بەشدارییەكی بەرفراوانی هەڵبژاردنەكان دەكەن 2/2

هونەرمەندی شێوەكار حوسێن عەبدولكەریم شێخانی بە گەشبینییەوە دەڕوانێتە ئەم هەڵبژاردنە، بۆیە دەڵێ «كارێكی چاك كە كراوە، ژمارەی كاندید كەمە، ئەمەش لە دوو ڕووەوە باشە، لە لایەك دەنگی دەنگدەران پەرت نابێت، لە لایەكی دیكەوە كاندیدان بۆیان دەلوێ زۆرترین دەنگ بۆ خۆیان كۆ بكەنەوە.» ئەو پێشی وایە «پێویستە لایەنانی سیاسی و كاندیدان بەرنامەی پتەو و دارای گۆڕانكاری بخەنە ڕوو، هاووڵاتیان هەردەم چاویان لە دۆخی باشترە، چاوەڕوانی گۆڕانی ئەرێنی دەكەن.» ئەم هونەرمەندە دووپاتی دەكاتەوە «هەموو كات بەشداری كردن لە هەڵبژاردن و پیادە كردنی مافی دەنگدان، كار و ئەركێكی پێویستە و كاری دروست نییە هاووڵاتی دەستبەرداری ئەم ماف و ئەركەی خۆی ببێت».

شێروان كەركووكی: بە گەرمییەوە بۆ دەنگدان دەچم

هونەرمەندان داوای بەشدارییەكی بەرفراوانی هەڵبژاردنەكان دەكەن 2/2

هونەرمەندی فرە بەهرەی شاری كەركووك شێروان كەركووكی دەڵێ «من بۆ خۆم بە گەرمییەوە بۆ دەنگدان دەچم، پێم وایە بەشداری كردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان لە ناوچەكانی كوردستانی دەرەوەی هەرێم زۆر گرنگە.» بە بڕوای هونەرمەند كەركووكی «دەنگدان بە نوێنەر و كاندیدانی كورد لەو ناوچانە سەنگی كورد و ناسنامەی كوردستانیانەی ئەو ناوچانە ڕوونتر ڕەنگڕێژ دەكەن».

سیروان بێلانە: دەنگی خۆمان بە كەسی شایستە دەدەین

هونەرمەندان داوای بەشدارییەكی بەرفراوانی هەڵبژاردنەكان دەكەن 2/2

شانۆكاری ناسراوی شاری كەركووك سیروان بێلانە پێی وایە «هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراسییە، وێڕای هەموو ئەو سەرنجانەی لە بارەی بەڕێوە چوونی پرۆسەكە لەم وڵاتەدا هەن، من پێم وایە بەشداری كردن لە هەڵبژاردن مافی ئاسایی هەر تاكە كەسێكە، دەبێت بڕۆین و بەشدار بین، دەنگی خۆمان بە كەسی شایستە بدەین، باوەكوو ڕەخنەشمان لەسەر كۆی پرۆسەی سیاسی و سیاسەتوانی گەندەڵ هەبێت.» بێلانەی شانۆكار جەختی كردەوە «دەنگدان و بەشداری كردن لە هەڵبژاردن لە شاری كەركووك زۆر گرنگ و هەستیارە، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت كورسیی كورد لەو شارەی كوردستاندا لە نەتەوەكانی دیكە زیاتر بێت، بۆ ئەوەی بتوانین دەنگمان بڵند بكەین و بەرانبەر بە خەڵكانی شۆڤینی ڕاوەستین.»

شانۆكارە دیارەكەی شاری كەركووك دووپاتی كردەوە «بەشداری نەكردنی ڕۆڵەكانی نەتەوەكەمان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی دەنگمان و ژمارەی كورسی و سەنگی كورد لە شارەكەدا دادەكشێت. هیچ كورد و كوردستانییەكی دڵسۆز ئەوە خواست و مەبەستی نییە، بۆیە هیوادارم بەرزترین ڕێژەی هاووڵاتیانی شاری كەركووك بە متمانەیەكی زۆرەوە بچنە بنكەكانی دەنگدان و دەنگ بەو كەسانە بدەن كە باوەڕ و متمانەیان پێیانە».

Top