ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ..پڕۆژەی (خێزان و سینەما)ی ڕاگەیاند
لە درێژەی كارو چالاكییەكانی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری گشتی و كەلتوور و هونەری كوردی, لە ئێستادا پڕۆژەیەكی نوێی ڕاگەیاند كە ئەویش بریتییە لە ئاشنابوونی خێزان بە فیلمە سینەماییەكان, ئەم پڕۆژەیە بەهاوبەشی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ و سینەما سالم بەڕێوە دەچێت كە ناونیشانی(خێزان و سینەما)ی بۆ دیاری كراوە, ئامانجی ئەم پرۆژەیە بەکولتوورکردنەوەی بینینی خێزانیی فیلمە لە سینەما, هەروەها بیرخستەوەی ڕۆڵی گرنگی سینەمایە لە پێشخستنی كەلتوور و ڕووناكبیری .
پڕۆژەی (خێزان و سینەما) كە ماوەی چەند هەفتەیەكە بەردەوامی هەیە, لە شاری سلێمانی بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ و سینەمای سالم هەموو ڕۆژانی پێنج شەممە لە دوو كاتی جیاوازدا بێ بەرامبەر فیلم نمایش دەكات .
ئاسۆ كاكەیی
