دوای ئەلیسا.. بۆیەكەم جار محەمەد ڕەمەزان دێتە عێراق
دوای هاتنی(ئەلیسا)ی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی بۆ عێراق كە بڕیارە لە 22ی ئەم مانگە لە شاری بەغدا كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكات, لە ئێستادا هاوشێوەی ئەلیسا بۆ یەكەم جار هونەرمەندی میسری (محەمەد ڕەمەزان) ڕوو دەكاتە عێراق و بە نیازە لە داهاتوودا كۆنسێرتێكی گۆرانی ئەنجام بدات .
محەمەد ڕەمەزان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرم وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە بریتییە لە ساتەوەختی واژووكردنی گرێبەستێكی هونەری, هەروەها محەمەد ڕەمەزان لەسەر وێنەكە نووسیویەتی بە واژووكردنی یەكەم گرێبەستی هونەری بەم نزیكانە لە عێراق لە شاری بەسڕە بە هاوادارانی شاد دەبێتەوە .
ئاسۆ كاكەیی
