كتێبی(كناچەكانی ئاسمان و چراخانی تەڵبووخین)بڵاوكرایەوە
ڕۆژی پێنج شەممە 30/9/2021 لە ناوەندی جەمال عیرفان لە شاری سلێمانی, بە هەماهەنگی لەكەڵ ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگەوە كۆڕێكی هونەری بۆ سینەماكارو نووسەر(د. مەهدی ئومێد) سازكرا .
لەم ڕێوڕەسمەدا كە ژمارەیەك هونەرمەند و كەسایەتی تێیدا ئامادەبوون, ناساندن و خوێندنەوە بۆ كتێبی(كناچەكانی ئاسمان و چراخانی تەڵبووخین)ی دكتۆر مەهدی ئومێد بەڕێوەچوو, هەروەها لەلایەن ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگەوە دیاری ڕێزلێنان بە دكتۆر مەهدی ئومێد بەخشرا .
ئاسۆ كاكەیی
