بە ڤیدیۆ..سەنا بەرزنجی لەگەڵ باوكی گۆرانی دەڵێت و سوپرایزی هەیە

بە ڤیدیۆ..سەنا بەرزنجی لەگەڵ باوكی گۆرانی دەڵێت و سوپرایزی هەیە

كچە گۆرانیبێژی كورد (سەنا بەرزنجی) لە نوێترین دەركەوتنیدا لە گەڵ باوكیدا گۆرانییەكی هونەرمەندی دیاری كورد (محەمەد جەزا) دەڵێتەوە .

سەنا بەرزنجی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆ بڵاوكردەوە كە تێیدا لەگەڵ باوكیدا گۆرانی(ئەی گوڵی ئاوات)ی هونەرمەندی كۆچكردوو(حەمە جەزا) دەڵێتەوە, هەروەها سەنا لە سەر بڵاوكراوەكەی نووسیویەتی: سڵاوێكی باوك و كچانە..كە منداڵ بووم هەموو بەیانیان باوكم بە گۆرانییە كوردییە ڕەسەنەكان لە خەو هەڵی دەساندم..بۆیە سەنا ئێستا روحێكی كوردانەو پڕ لە ڕەسەنەیایەتی هەیە..ئەم گۆرانییە پێشكەش بە روحی پاكی هونەرمەندی قارەمان(حەمە جەزا) كە ناو و هونەرە جوانەكەی وەبیر هێنانەوەی شارە جوان و هونەرە پەروەرەكەی سلێمانییە .

سەبارەت بە كاری نوێ, سەنا بەرزنجی سوپرایزێكی بە هەوادارانی ڕاگەیاندو لە بەشی ستۆری لە ئەنستگرام پارچە شعرێكی (ڕەنج سەنگاوی) بڵاوكردەوەو لەسەری نووسیویەتی(هیچ ناڵێم تا حازر ئەبێت), هەروەها ئاوازدانەرو میوسیزیان(نەوید زەردی) لە بەشی ستۆری لە ئەنستگرام لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پارچە شعرەكە نووسیویەتی: ئەو گۆرانییە لە ئاستێكی تردایە..یەكێكە لە جوانترینەكانی هەرسێكمان .

لە لایەكی دیكەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەنا بە هوادارانی ڕاگەیاند كە كار دەكات بۆ كردنەوەی خولێكی ئۆنڵاین كە تایبەتە بە كچان, ئەم خولە دەربارەی گۆرانی ووتن و شێوازی گۆرانی و كۆنتڕۆڵی دەنگ دەبێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top