بە ڤیدیۆ.. (ماجدە رومی) لەسەر ستێج باری تەندرووستی تێكدەچێت
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 22/9/2021 و دوای 22 ساڵ خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی (ماجدە رومی) بەشداری لە خولی 35ی فیستیڤاڵی ساڵانەی (جەرەش)ی كردەوە لە وڵاتی ئوردن, ماجدە رومی نزیك لە جەماوەرەكەی توانی چەند گۆرانییەك پێشكەش بكات, بەڵام هەر دوای تەواو بوونی دوایین گۆرانیی باری تەندرووستی تێكدەچێت و ناچار دەبێت بە ستاندی مایكەكەوە خۆی بگرێتەوە تا دواجار نزیك دەبێتەوە لەوەی كە بكەوێت بەڵام ژمارەیەك لە میوسیزیان و سەرپەرشتیاری ئەو فیستیڤاڵە دەگەنە نزیكی و یارمەتی دەدەن .
هۆكاری تێكچوونی باری تەندرووستی ماجدە رومی بەهۆی نزبوونەوەی فشاری خوێن ڕوویدا كە ئەمەش دوای پێشكەشكردنی 9 گۆرانی بوو, ئەم ڕووداوە بۆ ماوەی 12 خولەك فیستیڤاڵەكەی وەستاند تا ئەو كاتەی كە ماجدە رومی بە ئاگا هاتەوەو دووبارە گەڕایەوە سەر ستێج و لەبارەی ڕەوشی تەندرووستییەوە دڵنیایی دایە هەواداراكەكانی كە ئەو سەلامەتە .
ئەگەر چی ساڵی 2019 بەهۆی مەترسی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا فیستیڤاڵی ساڵانەی (جەرەش) ئەنجام نەدرا, بەڵام بۆ ئەمساڵ بە پابەندبوون بە ڕێنمایە تەندرووستییەكان و كەمكردنەوەی ژمارەی ئامادەبووان ئەم چالاكییە هونەرییە دەستی پێكرد و لە ڕۆژی 22ی ئەیلول تاوەكو 2ی ئۆكتۆبەر بەردەوام دەبێت, كە ژمارەیەك گۆرانیبێژ لە وڵاتە جیاجیاكان تێیدا هونەرەكەیان پێشكەش دەكەن, لەونەش: جۆرج وسوف- حسین دیك لە سوریا- نەجوا كەرەم لە لوبنان- سەیف نەبیل لە عێراق-عومەر عەبدوللات و نەدا شەرارە لە ئوردن و ژمارەیەكی دیكەی هورنەمەند, ئەمەش جگە لە گروپی میوزیكی و خوێندنەوەی شعرو سازدانی كۆنفرانس بۆ خوێندنەوەو ڕەخنەی شعری و پێشكەشكردنی هونەرو كەلتووری وڵاتان .
ئاسۆ كاكەیی
