كێشەكانی نێوان بریتنی و باوكی دەبێتە فیلمێكی دیكۆمێنتاری

كێشەكانی نێوان بریتنی و باوكی دەبێتە فیلمێكی دیكۆمێنتاری

ناكۆكی نێوان خانمە گۆرانبێژی ئەمریكی(بریتنی سپێرز)ی تەمەن 39 ساڵ و باوكی دەبێتە فیلمێكی دیكۆمێنتاری و لە پێگەی ئەلیكترۆنی نێتفلكس بڵاو دەبێتەوە .

پێگەی ئەلیكترۆنی نێتفلكس لە تویتێكدا ترایلەری ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییەی بڵاوكردەوە كە بریتییە تۆمارێكی دەنگی بۆ ساڵی 2009 دەگەرێتەوەو تێیدا بریتنی سپێرز لەگەڵ پارێزەرەكەی قسەدەكات, هەروەها لەم تۆمارە دەنگییە بریتنی داوا لە پارێزەرەكەی دەكات كە دەربارەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا ئاگاداری بكاتەوەو ئەنجامەكەی پێ ڕابگەیەنێت .

كێشەكانی نێوان بریتنی و باوكی دەبێتە فیلمێكی دیكۆمێنتاری

ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییە كە ناونیشانی(britney vs spears)بۆ دیاری كراوە, باس لە كێشە یاساییەكانی نێوان بریتنی سپێرز و باوكی دەكات كاتێك باوكی ویستی مافی بەكارهێنانی پارەو سامانی بریتنی وەربگرێتەوە بەو پێیەی كە بریتنی باری دەروونی تەواو نییەو ناتونێ پارێزگاری لە پارەو سامانەكەی خۆی بكات, بەڵام بەپێی چەند ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان ڕەفتارەكەی باوكی بریتنی بەجۆرێك لێكدانەوەی بۆ كرا كە ئەمە دەستبەسەرداگرتنی سامانەكەیە نەك پارێزگاری لە پێناو كچەكەی .

سەرەتای ئەم كێشانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2008 كاتێك بریتنی بە ڕەوشێكی دەروونی ناجێگیر تێپەڕی,لەمبارەیەوە بریتنی بێزاری خۆی لەم كێشە یاساییە دەربڕی و لە حوزەیرانی ئەمساڵ ڕایگەیاند: دەمەوێت ژیانم وەك جاران بگەڕێتەوە, 13 ساڵ تێپەڕی و ئەمە با بەس بێت, كاتێكی زۆر تێپەڕی كە خاوەندارێتی سامان و ژیانی منیان كرد, هیوادارم لە ئێستاوە هەموو شتێك بوەستێتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top