وادەى لێدانى لۆگۆ و لەزگەى تەکسى درێژ دەكرێتەوە
ئانۆ جەوهەر وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە نوێنەرى سەندیکاى کرێکاران و شۆفێرانى كردو لە دیدارەكەدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ماوەى لێدانى لۆگۆ و لەزگەى تەکسى دریژبکرێتەوە و بۆ ئەو بابەتە لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆ لەسەر هێڵن.
وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن داواى لە شۆفێرانى تاکسى کردووە کە پابەندبن بە لێدانى لۆگۆ و کارتى زانیاریى تەکسى تاكو ڕووبەڕووی سزاى یاسایى نەبنەوە.
پێشتر بەپێی بڕیارێك وەزارەت دەبوو دوا وادە بۆ لێدانى لەزگەى تەکسى رۆژى ١ى١١ى ٢٠٢١ بێت و سزاى پابەندنەبوونیش بڕى ٥٠٠ هەزار دینار بوو.
جێی ئاماژە پێ كردنە بەر لە ماوەیەك دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم جەختی لەوە كردبووەوە كە هەر شۆفێری تەکسییەک لە رۆژی ١ی تشرینی دووەم لۆگۆ و لەزگەی لە ئۆتۆمبێلەکەی نەدابێت بەپێی یاسا سزادەدرێت.
