ژمارەی تووشبووانى كۆرۆنا لە هەرێم بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی
وەزارەتی تەندروستيی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی رۆژى 11ى ئهيلوول، رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێرى رابردوودا ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، بە شێوەیەك كە 606 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، هاوكات 20 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەست داوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بوون.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا شەش هەزارو 579 پشكنینی نوێ ئەنجام دراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بووە لەو تووشبووانەی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە، بەشێوەیەك 606 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 461 تووشبووش چاك بوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 20 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 12 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 2 لە گەرمیان.
دەقی راگەیەندراوەكە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٥٦٣)
١. پشکنین: (٦٥٧٩ پشکنینی نوێ)
•(٢٤٤٧) هەولێر
•(٣٧١) سلێمانی
•(٣٥٢٨) دهۆك
•(٠) هەڵەبجە
•(٠) گەرمیان
•(٢٣٣) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: (٦٠٦ تووشبووی نوێ)
•(١٠٦) هەولێر
•(٥٣) سلێمانی
•(٤٢٣) دهۆك
•(٠) هەڵەبجە
•(٠) گەرمیان
•(٢٤) ڕاپەڕین
٣. چاکبون: (١٤٦١ چاکبون)
•(٨٢٠) هەولێر
•(٢٢٣) سلێمانی
•(٣٢٥) دهۆك
•(٣٤) هەڵەبجە
•(٣١) گەرمیان
•(٢٨) ڕاپەڕین
•
٤. مردن: (٢٠ مردن)
•(١٢) هەولێر
•(٢) سلێمانی
•(٣) دهۆك
•(١) هەڵەبجە
•(٢) گەرمیان
•(٠) ڕاپەڕین
•
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١(٢١٨٧١ دەرچو)
پشکنین ٢٩٦٥٨٠٣(١٠٢١٢٦٧ هەولێر، ٧٣٥٢٨٩ سلێمانی، ١١٨٨٤٨٦ دهۆك، ٢٠٧٦١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٠٩٣٣٦(٨٩١٩٤ هەولێر، ١٠٤٩٢٧ سلێمانی، ١٠٩٤٦٤ دهۆك، ٥٧٥١ هەڵەبجە)
چاکبون ٢٧٣٤٢٤(٧٥٢٦٧ هەولێر، ٩٣٩٤٠ سلێمانی، ٩٩٤١٥ دهۆك، ٤٨٠٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٠٣٣٢(١٢٣٦٤ هەولێر، ٨٥٧٠ سلێمانی، ٨٦٤٠ دهۆك، ٧٥٨ هەڵەبجە)
مردن ٥٥٨٠(١٥٦٣ هەولێر، ٢٤١٧ سلێمانی، ١٤٠٩ دهۆك، ١٩١ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاوڵاتیان پابەند بن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١١ی ئەیول ٢٠٢
