سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پرسە نامەیەكی بڵاو كردەوە
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مستەفا سەلیم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانم بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
