سەندیکای پزیشکان: لەمەودوا دەبێت رەچەتەی پزیشکی بە کۆمپیوتەر بنووسرێت

سەندیکای پزیشکان: لەمەودوا دەبێت رەچەتەی پزیشکی بە کۆمپیوتەر بنووسرێت


لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایگەیاند، لەبەر رۆشنایی نووسراوی داواکاری گشتی و رێنمایی ئەنجومەنی باڵای سەندیکا، پێویستە لە 15ی ئەم مانگەوە سەرجەم پزیشکان رەچەتەی پزیشکی بە کۆمپیوتەر بنووسن.

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان لە نووسراوه‌كه‌یدا هێما بۆ بەوەش دەکات كه‌، ئاماژە بە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2000ی پەرلەمانی کوردستان، نووسراوی داواکاری گشتی و رێنمایی ئەنجومەنی باڵای سەندیکا، داوا لەسەرجەم ئەندامەکانیان دەکەن لە 15ی ئەیلوولەوە سەرجەم پزیشکان رەچەتەی پزیشکی بە کۆمپیوتەر بنووسن، بەپێچەوانەوە هەر پزیشکێک پابەند نەبێت، ئەوا تووشی سزای یاسایی دەبێتەوە

سەندیکای پزیشکان: لەمەودوا دەبێت رەچەتەی پزیشکی بە کۆمپیوتەر بنووسرێت
Top