د. بەشیر حەداد: دەنگدانی هاووڵاتییان سەرکەوتنی راستەقینەی کوردستانە
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران تیشکی خستە سەر ئەو کێشانەی کە لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە لەم وڵاتە هەن و بە هۆیانەوە هەمیشە کورد چەوسێنراوەتەوە، ههروهها باسی دوای ساڵی ٢٠٠٣ کرد کە کورد توانیویەتی بە هێزێکی باشەوە بچێتەوە بەغدا و کار بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی میللەتەکەی بکات.
دكتۆر بهشیر دواتر باسی له کاروچالاکییەکانی ئەم خولەی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەران كرد و ڕایگەیاند: لەم خولەدا توانیومانە چەندین پرۆژەی بە سوود پەسەند بکەین و ڕێگری لە چەندین پرۆژەی دیکەش بکەین کە زیانیان بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی هەبووە.
ههروهها لایەنی ئەرێنی و نەرێنییەکانی یاسای هەڵبژاردنی ئەمجارەی بۆ بەشداربووانی خولەکە شیکردەوە و ڕایگەیاند: پێویستە هەوڵ بدرێ زۆرترین و باشترین کاندیدەکان سەربخرێن تاوەکو بتوانن ببنە نوێنەری راستەقینەی گەلی کوردستان لە بەغدا
