توانا سەعید: هێز نییە ڤیدیۆ كلیپی 7 بسڕێتەوە ئەزانن بۆ؟

توانا سەعید: هێز نییە ڤیدیۆ كلیپی 7 بسڕێتەوە ئەزانن بۆ؟

هەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ كلیپی(7) بە دەنگی گۆرانیبێژ (توانا سەعید) ڕەخنەیەكی زۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرامبەر بە ئەم بەرهەمە نوێیە درووست بوو, كە گەیشتە ڕادەیەك وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەبارەوە بدات .

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/9/2021 بە بڕیارێكی فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان ڤیدیۆ كلیپی (7) لە سەرجەم كەناڵ و شاشە كوردییەكان قەدەغەكرا, لەمبارەیەوە(ڕوپاك ئەحمەد) ئەندام لە لیژنەی وەزارەت ئاماژەی پێدا كە دوای توانج و ڕەخنەكان لەسەر ئەم گۆرانییە گەیشتنە ئەوەی كە بڕیاری قەدەغەكردنی بدرێت لە شاشەو تیڤییە كوردییەكان, هەروەها گوتی كە لە ئێستادا لەگەڵ كۆمپانیای (هێڵی دەنگ) لە پەیوەندیدان تاوەكو ئەم بەرهەمە لە تۆڕی یوتیوب لابدرێت بەڵام هەندێ كاتی پێویستەو دوای 10 ڕۆژ لە یوتیوب دەسڕدرێتەوە .

توانا سەعید: هێز نییە ڤیدیۆ كلیپی 7 بسڕێتەوە ئەزانن بۆ؟

وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆكاری قەدەغەكردنی لە كەناڵەكان و سڕینەوەی ئەم گۆرانییە لە یوتیوب بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەم بەرهەمە كارێكی نەشیاوی دوور لە نەریتی گشتییەو هۆكارە بۆ تێكدانی شیرازەی خێزان و بێڕێزیكردن بە ئاین و داب و نەریتی كوردەواری و بەكەم نیشاندانی پێگەی ئافرەت .

توانا سەعید: هێز نییە ڤیدیۆ كلیپی 7 بسڕێتەوە ئەزانن بۆ؟

لەم بارەیەوە (توانا سەعید) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پۆستێكی نوێی بڵاوكردەوە كە بریتییە لە وێنەیەكی خۆی لەگەڵ دانانی نووسراوەكەی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەسەر وێنەكە هەرەوەها نووسیویەتی : كاتێک من رەخنەم ئەگرت و ئەھاتم قسەم ئەکرد وەزارەتی رۆشنبیری لە کوێ بو ؟, من ئیجازەم لە وەزارەتی رۆشنبیری وەرنەگرتوە بۆ کاری ھونەری ,نە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیریم بینیوە نە یاسایەکیان ھەیە بۆ کارنکردن لەم وڵاتە بۆیە بە ھیچ جۆرێک ڤیدۆ کلیپی (٧) ناسرێتەوە ,ئەمە پێشکەشە بە ھەوادار و بینەرەکانی من .

ئاسۆ كاكەیی

Top