شاكیراش خۆی لە باج دزییەوە

شاكیراش خۆی لە باج دزییەوە

دادوەرێكی ئیسپانی دەریخست كە بەڵگەی تەواو هەیە لەسەر ئەوەی خانمە گۆرانیبێژی كۆلۆمبی (شاكیرا) و هاوسەرەكەی (جیرارد پیكێی) یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، بۆ بەردەم دادگا بانگهێشت بكرێن، بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج.

لەم بارەیەوە دادوەر كۆتایی بە چەند ڕێوشوێنێكی تایبەت هێناوە، بەر لە ئەنجامدانی پرۆسەی دادگاییەكە، لەو تۆمەتانەی كە شاكیرا پێی تۆمەتبار كراوە بە نەدانی بڕی (14،5) ملیۆن یۆرۆ وەك باج، لەسەر ئەو داهاتانەی دەستی كەوتووە لە نێوان ساڵانی 2012 و 2014.»

لە بەڵگەنامە یاساییەكەدا هاتووە كە: بەڵگەكان هاوپێچ بە داوایەكی یاسایی بەرزكراونەتەوە، تایبەت بەو سەرپێچییانەی كە شاكیرا ئەنجامی داون، لەم ڕووەوە دادگا بەردەوام دەبێت لە كارەكانی خۆی.

داواكاری گشتی دەڵێت، لەو ماوەیەی كە لە داواكەدا هاتووە شاكیرا لە هەرێمی كەتەلۆنیا نیشتەجێ بووە، بەڵام نوێنەرێكی شاكیرا دەڵێت شاكیرا تەنیا لە ساڵی 2015 لە كەتەلۆنیا نیشتەجێ بووە و، لەو ماوەیەشدا گشت ئەو پابەندبوونانەی تایبەتن بە بواری باج و دەكەونە ئەستۆی، بەپێی یاسا داویەتی، ئەوەشی دووپات كردۆتەوە كە بۆ یەكلاكردنەوەی كەیسەكە تیمی یاسایی شاكیرا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی و هاوكاریكردنی دەزگا دادوەرییەكان.

سەرچاوە: https://www.mashahir.net/

Top