ئۆتۆمبێڵەكەی (تۆم كروز) دزرا

ئۆتۆمبێڵەكەی (تۆم كروز) دزرا

هێشتا كاری وێنەگرتنی بەشی حەوتەمی فیلمی ئاكشنی ئەمریكی (مشن ئەمپۆسبڵ) تەواو نەبووەو چەندین ڕووداوی جۆراوجۆر بەهۆی ئەم بەشەوە ڕوویانداوە .

دوای ئەوەی كە (تۆم كروز)ی پاڵەوانی زنجیرە  فیلمی ئاكشن(Mission Impossible) نەیتوانی بە هەلیكۆپتەرەكەی لە فڕۆكەخانە بنیشتێەوەو بەناچاری ڕووی كردە باخچەی ماڵێك لە وڵاتی بەریتانیا, تۆمبێڵێكی ئەم ئەستێرەیە لە جۆری(BMW X7) دزرا .

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە بڵاوبۆوتەوە,هەر لە وڵاتی بەریتانیا ئۆتۆمبێڵی (تۆم كروز)ی ئەستێرەی هۆڵیوود لە بەردەم هۆتێلی(Birmingham Grand) دزرا كە نرخەكەی دەگاتە 137 هەزار دۆلار .

لەم بارەیەوە سەرچاوەیەك بە ڕۆژنامەی(the sun)ی ڕاگەیاندووە كە هەندێ كەلوپەلی تۆم كروز لەنێو ئۆتۆمبێڵەكەیدا بوو لەكاتی دزینیدا, هەروەها گووتەبێژێك لە پۆلیسی ناوچەی (West Midlands) دزینی ئەم ئۆتۆمبێڵەی ڕاگەیاندو بەدوای ماوەیەكی كەم توانییان لە ڕێی جی پێ ئێسەوە بیدۆزنەوە بەڵام دواجار دەركەوت لەلایەن دزەكانەوە كەلوپەلەكانی (تۆم كروز)دەرهێندراوە كە بەهاكەی دەگاتە هەزاران دۆلار .

ئاسۆ كاكەیی

Top