(نارین فەقێ) بەرهەمێكی گۆرانی بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد(نارین فەقێ) بەرهەمێكی گۆرانی لە چانێڵی یوتیوبی خۆی بڵاوكردەوە .
گۆرانی (ئاخ كوردستان) كە گۆرانیی هونەرمەندی دیاری كورد (هۆزان سەرحەد)ە, نارین فەقێ لە كۆنسێرتێكی موزیكی لە نەورۆزی ئەمساڵ ئەم گۆرانییەی پێشكەش كرد كە لە شانۆی نیشتمانی لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو .
لە ئێستادا تەواوی ئەم بەرهەمە لە چانێڵی یوتیوبی خانمە هونەرمەند (نارین فەقێ) بڵاوبووەتەوە .
ئاسۆ كاكەیی
