پەرواز حوسێن كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز دەكات
(پەرواز حوسێن) خانمە گۆرانیبێژی كورد لە گەشتێكی هونەریدا بەمزووانە بەرەو ئەنتاڵیا بەڕێدەكەوێت و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ زنجیرەیەك كۆنسێرتی گۆرانی ئەنجام دەدات .
ئەم كۆنسێرتە لە ڕۆژانی 28 تاوەكو 31ی ئەم مانگە لە (ئەنتاڵیا)ی وڵاتی توركیا ساز دەكرێت .
شایەنی باسە..لە 23ی مانگی ڕابردوو (پەرواز حوسێن) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام تووشبوونی خۆی بە پەتای كۆرۆنا ڕاگەیاند, بەڵام دوای چەند ڕۆژێك لە بەشی ستۆری لە ئەنستگرام پەرواز كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا دڵنیایی دایە هەوادارەكانی كە باری تەندرووستی جێگیرەو ناوی خۆی تۆماركردووە تاوەكو ڤاكسین وەربگرێت .
ئاسۆ كاكەیی
